به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز كه‌له‌سه‌ر زاری پۆلیس و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گواستویه‌تییه‌وه شه‌وی رابردوو له‌ئاكامی ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی به‌در له شاری حله ،حه‌وت خۆپیشانده‌ر كوژراون و 32 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شایانی باسه له‌رۆژی هه‌ینییه‌وه خۆپیشاندان له‌به‌غداو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌ستی پێكردووه‌و تا ئێستا زیاتر له 65 كه‌س كوژران و زیاتر له 2000 كه‌سیش برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.