سه‌رچاوه‌كانی پنتاگۆن بۆ گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان ئاشكرایان كردووه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعشی كردۆته ئامانج.
به‌رپرسێكی باڵا له پنتاگۆن كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه به نیوزویكی راگه‌یاندووه: ئه‌وكاته‌ی هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا چوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی به‌غدادی تێدابووه ،ته‌قه‌كردنێكی كه‌م روویداوه.
گوتیشی: به‌غدادی له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی له‌وێ بوون ، بهپشتێنهیهكی بۆمبرێژكراو خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هیچ منداڵێك زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام هاوكات دووهاوسه‌ری به‌غدادی-ش خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
شایانی باسه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن تیمی (دلتا)ی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه‌و به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش شوێنه‌كه‌ی به‌غدادی له‌ژێر چاودێریدا بووه.
هه‌روه‌ها راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه كه به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه، له‌پارێزگای ئیدلب كوژراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.