ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له ته‌لیگرام نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر پۆلینكردنی تیرۆریسته‌كان له‌نێوان باش و خراپ‌دا به‌رده‌وام بێت، كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ، سه‌رۆكی رێكخراوی داعش هیچ شتێكی ئه‌وتۆ ناگۆڕێ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: جارێكی دیكه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرا و ئه‌مه‌ش یه‌كسه‌ر ئه‌و دێره شیعره‌ی تاراس پۆڵبا –ی شاعیری گه‌وره‌ی ئۆكرانیمان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه به كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت: من تۆم هێناوه‌ته دونیاوه، ههرمنیش مافی كوشتنی تۆم هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم+ تاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.