Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 22:18

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق: لە 2 رۆژدا 63 خۆپیشاندەر کوژراون

2592 كه‌سیش له‌هاوڵاتیان و له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندارن
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە میانی خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردووی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق بوونە قوربانی بەرزبووەوە و گەیشتە 63 کوژراو و دوو هەزارو 592 بریندار لە هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان.

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە 10 خۆپیشاندەر لە بەغدا، 14 لە پارێزگای میسان، 15 لە پارێزگای زیقار، حەوت لە پارێزگای بەسڕە، 12 لە پارێزگای دیوانییە، چوار لە پارێزگای بابل و خۆپیشاندەرێک لە پارێزگای موسەننا، کوژراون.

بەپێی بەیاننامەکە، بریندارەکان بەمشێوەیە دابەش بوونە: بەغدا هەزارو 794، پارێزگای زیقار 176، پارێزگای واست، 10، پارێزگای موسەننا 151، پارێزگای بەسڕە، 301، پارێزگای دیوانییە 119، پارێزگای میسان 110 و پارێزگای کەربەلا 349 بریندار.

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق راشیگەیاندووە کە زۆربەی بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، بەتۆمەتی سووتاندنی خانووی هاووڵاتییان لە پارێزگای بابل، سێ کەس دەستگیرکراون.

لە بەیاننامەکەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئەوەش خراوەتەروو کە 83 باڵەخانەی حکوومی و بارەگای حزبی لە پارێزگاکانی دیوانییە، میسان، واست، زیقار، بەسڕە، موسەننا، بابل و کەربەلا سووتێنراون و زیانیان پێگەیشتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.