وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی سعودی محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ل را‌شد(1995-2005) ده‌لێ" له‌دوای هه‌موو میلله‌تێكی مه‌زن و شكۆمه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌كی مه‌زن و شكۆمه‌ند هه‌یه، وه له دوای هه‌موو په‌روه‌رده‌یه‌كی مه‌زن و شكۆمه‌ند مامۆستای نایاب و جیاواز هه‌یه".
گومانی تێدانییه كه مامۆستا رۆڵی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه له كۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، له‌و ووتاره‌دا نامه‌وێ باسی مافی مامۆستا بكه‌م، ته‌نها تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر رۆڵ و ئه‌ركی مامۆستا له كۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن. مامۆستا كۆمه‌لێ رۆڵی جیاوازی هه‌یه هه‌موویان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، له هه‌موویان گرنگتر رۆڵ و ئه‌ركی مامۆستا به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی، به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركی مامۆستا به‌رامبه‌ر به قوتابییه‌كانی سنوردار نییه و بێ كۆتاییه، ئه‌وه مامۆستایه قوتابی په‌روه‌رده ده‌كات له‌سه‌ر ئادكاره جوانه‌كان و رواندن و چاندنی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و مرۆڤ و نه‌ته‌وه و ووڵات له ناخی قوتابی، هه‌رده‌م مامۆستا نموونه‌ی پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی جوانه بۆ قوتابییه‌كانی له كۆی هه‌ڵس وكه‌وت و ره‌فتار و گوفتار و كردار و دڵسۆزی واته هانده‌ری قوتابییه‌كانیه‌تی بۆ كاری باش و به‌سوود و قازانج بۆكۆمه‌ڵگه، له هه‌مان كاتدا رێ نیشانده‌ر و ئامۆژگاركارێكی به‌رده‌وامه بۆ ئاراسته‌كردن و رێنمایی كردنی قوتابییه‌كانی به‌ره‌وكاری باش و به‌سوود، له هه‌مان كاتدا زانین و فێركردنی قوتابییه‌كان له سه‌ر بابه‌ته پسپۆڕییه‌كان و هاندانیان تاوه‌كو له داهاتوودا ببنه ئه‌ندامێكی كارا و شیاو بۆ ووڵات و كۆمه‌ڵگه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی دڵسۆزی و دادپه‌روه‌ری مامۆستاكه نیشان ده‌دات له كۆی هه‌ڵس وكه‌وتی له قوتابخانه دا له ئه‌نجامی رواندن و بلاوكردن و ووشیاری نیشتمانی له ناخی قوتابیان كه له ئه‌نجامدا تاكێكی تۆكمه و به‌هێز دروست ده‌بێت وه‌كو شاخ بۆ نیشتمان له هه‌موو روویه‌كه‌وه، ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می مامۆستای دڵسۆز و نایاب كه هه‌رده‌م هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵگه بپارێزێ كه قوتابییه و چه‌ق و ناوه‌ندی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه. ئه‌لێره‌وه رۆڵ و ئه‌ركی مامۆستا به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كان خاڵی وه‌رچه‌رخانی تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه‌یه، چونكه مامۆستا ده‌توانێ ته‌كان بدات به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه نموونه‌یی و پێشه‌نگن له هه‌موو روویه‌كه‌وه كۆمه‌لێ سیفات و ئادكاری جوان و سه‌رنج راكێشی هه‌یه، پێویسته مامۆستایان خۆیان په‌ری به‌رده‌وامی پێ بده‌ن له دڵسۆزی و راستگۆیی و دادپه‌روه‌ری پابه‌ندبوون به كات و ئاماده‌یی به‌رده‌وام و پاراستنی ئه‌مانه‌ت و ووشیاری و به ئاگایی له كۆی پرۆسه‌كه له ناو قوتابخانه و ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه و خاوه‌نی هه‌ڵگری به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان بێت. له‌وه‌ش گرنگتر پێویسته له‌مه‌و دوا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و به‌هاوكاری و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه په‌روه‌رده‌ییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ساڵانه به به‌رده‌وامی جۆره‌ها خولی جیاواز بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان بكرێته‌وه، هیچ مامۆستایه‌ك نه‌چێته پۆل و قوتابخانه گه‌ر به‌شداری له خوله جیاوازه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن نه‌كردبێت به مامۆستایانی گرێبه‌ست و وانه‌بێژه‌كانیشه‌وه، چونكه له كۆتاییدا له پۆل و قوتابخانه‌كانن و بۆیه به‌شداری كردن له خوله جۆراوجۆره‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن مه‌رجی سه‌ره‌كی بێت بۆمامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ رۆڵ و ئه‌ركی پیرۆزی مامۆستا بپارێزرێت.
ن/به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.