به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كرده‌وه كه 2 كه‌سى ئێرانى به 124 كارتۆن لهجهرگى ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستگیر كران
رایده‌گه‌یه‌نن ، دوای وەرگرتنی زانیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی تاوانەڕێکخراوەکان سەر بەئاژانسی پاراستن، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست هەڵسان بە بەدواداچوون بۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتبووە نێو هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بۆ شاری هەولێر.
راشیدهگهیهنن كاتژمێر 3:40 ى به‌ره‌به‌یانى ڕۆژی هەینی توانیان دەست بەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە دابگرن، دوای پشکنینێکی وورد لەسەر ئۆتۆمبێلەکە توانیان دەست بەسەر بڕی (124) کارتۆن جەرگی مریشک دابگرن کە بەشێکی ماوەی بهسهرچووکە بەشێوەیەکی شاراوە حەشاردرابوو کە بڕەکەی زیاتر لە (800) کیلۆگڕام بوو.
پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، توانرا دوو تۆمەتبار کە بەڕەگەز ئێرانی بوون دەستگیركران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەلایەن لێکۆڵەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بۆ سەپاندنی سزای یاسایی بەسەر هەردوو تۆمەتبار.

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.