فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، ئۆپهراسیۆنێكی سهركهوتوومان لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا بۆ كوشتنی ئهبو بهكر بهغدادی ئەنجامداوە.
مەزڵوم كۆبانێ، ئەمڕۆ یەكشەممە 27-10-2019 مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە میژووییە سەرکەوتووە، دەرەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری بووە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
هەرچەندە كۆبانێ، نەچووەتە ووردەكاری ئەو ئۆپراسیۆنە، ئەمڕۆ هەواڵی كوژرانی ئەبوبەكر بەغداد، سهرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا بڵاوكرایەوە كە بەووتەی خۆیان لە شاری ئیدلبی سوریا كراوەتە ئامانج و لەگەڵ خۆشیدا هەردوو هاوسەرەكەی كوژراون.
سەرچاوەکان دەڵێن، هەفتەی رابردوو ترەمپ واژۆی لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی زۆر تایبەت کردووە، یەکەیەکی تایبەتی ئەمریکی لە ئۆپەراسیۆنێكی زۆر تایبەتدا، هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو شوێنەی کە بەغدادی و ژن و منداڵەکانی تێدا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.