له دیدارێكی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، باس لە گرنگی هەبوونی هەماهەنگی زیاتری هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە2019/10/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی حکومەتی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرا، جەختیش کرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا بەپێی دەستوور.
هەروەها باس لە گرنگی هەبوونی هەماهەنگی زیاتری هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرایەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە رێز لە داواکاریی ئاشتیانەی خۆپیشاندەرانی عێراقی بگیرێت، هەروەها پشتگیرییش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.