Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:01

هەسەدە: بەڵگەی تەواومان لەسەر کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لەبەردەستە

هاوكات سەرۆکی ئەمەریکا كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی راگه‌یاند
کوردستان TV
#12
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە، رۆڵی گرنگی شەڕڤانانی لە كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی پشتڕاستكرده‌وه‌، ده‌ڵێت:  هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، كە بەڵگەی تەواومان لەسەر كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی لەبەردەستە.

هاوكات لەگەڵ کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پشتڕاستکردنەوەی كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی لە باكوری ئیدلەب لە سوریا، هێزەكانی سوریای دیموكرات جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە بەڵگەی تەواوەتییان لەبەردەستدایە بۆ كوژرانی بەغدادی و راشیگه‌یاند: كە لەو چالاكییەدا شه‌رڤانان بەشداریی كاریگەریان هەبووە.

ڕێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای حەسەكە ڕایگەیاند ئەو چالاكییە لە ئەنجامی هاوكاریكردنی هەسەدە لەڕووی هەواڵگرییەوە هاتە كایەوە كە لەمێژە چاودێریی جموجۆڵەكانی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش دەكەین و زانیاریی وردمان لەوبارەیەوە كۆكردبووەوە.

جەختیشیكردەوە كە ئۆپەراسیۆنی كوشتنی بەغدادی ئەنجامی كاری هاوبەشی پێنج مانگی هەسەدە بوو لەگەڵ هاوەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژبە داعش بە سەرۆكایەتیی ئەمەریكا و بەشداریی كاریگەرمان هەبوو لەو چالاكیییەدا.

روونیكردەوە، كە داعش بە تەنها هەڕەشە نەبوو بۆ سەر رۆژئاوا بەڵكو هەڕەشە بۆ سەر تەواوی جیهان، هەر بۆیە لەناوبردنی بەغدادی دەسكەوتێكی گرنگە بەتایبەت بە بەرەوپێشچوونی ڕەوشی گفتوگۆكانی هەسەدە، لەمەودواش كارەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە داعش بەردەوام دەبێت لەپێناو راوەدونان و لەناوبردنی تەواوی چەكدارانی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.