بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی ئاشکرای دەکات وەزیری خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) بە ڕەچاوکردنى کواڵێتى خوێندن و ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ خوازیاران دەرکردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەلە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى ژمارە (٥)ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (١/١٠/٢٠١٩) و (٦/١٠/٢٠١٩) بەڕێوە چوو و تێیدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پەسەند کرد، ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (٢٧/١٠/٢٠١٩) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەقى ڕێنماییەکانى ئیمزا کرد".
لەو چوارچێوەیەدا ڕێنمایی ژمارە (٥) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوازیاران بەپێى ئەو ڕێنماییە دەبێت.
بە هەمان شێوەش ڕێنمایى ژمارە (٦) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوازیاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.
لەو بارەیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕای گەیاند: لە ڕێنماییەکانى ئەمساڵى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا گۆڕانکارى بنەڕەتى لە مەرجەکانى پێشکەشکردن، توانستى زمان، تەمەن، پلان و کورسى خوێندن كراوه، بەشێوەیەک ههوڵمانداوه دەرفەتی زیاترى خوێندنی باڵا بۆ دەرچوانی زانکۆکانمان له ناوخۆی وڵات بڕەخسێنین بۆ ئەوەی بتوانن کاتەکانتان بەکار بهێنن بۆ گەشەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمییان".
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئهوهشی ڕاگەیاند" دەمانەوێت دەرفەتی زیاتری خوێندنی باڵا بۆ دەرچوانی زانکۆکانمان بڕەخسێنین بۆ ئەوەی بتوانن پلانەکانمان ڕێگر بێت لە چونە دەرەوەى سامانى نیشتیمانى وڵاتەکەمان".
د. ئارام محمد قادر گوتیشى: "بە ڕەخساندنى دەرفەتى خوێندنى باڵاى ماستەر و دکتۆرا، زۆرترین دەرفەت بۆ خوازیاران لەڕێگەى پلانەکانى ماستەرو دکتۆرا دەستەبەر دەکەین، بەم شێوەیەش هەموومان پێکەوە دەتوانین کار بۆ بنیادنانی ئابوورییەکی سەقامگیر و گەشەکرد و بۆ هەرێمەکەمان بکەین".
واش بڕیاره، لە ئایندەییەکى نزیکدا وەزارەتەکەمان بەنوسراوى فەرمى داواى پلان لە زانکۆکان بکات، دواى ناردنى پلانەکان و پەسەندکردنیان، وهزارهت ماوەى پێشکەشکردن و كاتی تاقیکردنەوەى توانستى زانستى و ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان و دەستپێکردنى خوێندنى ئەکادیمى ڕادەگەیەنێت.
بو خوێندنهوهى رێنمایهكان كلیك لهسهر ئهم لینكه بكهن:-
https://drive.google.com/file/d/12vu-pr10HXznPtkseUBKC6KYNZIzwJpG/view
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.