بێنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لە هەژماری تایبهتى خۆی له تویتهر نوسیویەتی" دەمەوێت پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بكەم سەبارەت بەو دەستكەوتە ناوازەیەی لە كوشتنی ئهبوبهكر بەغدادی، سەركردەی داعش بەدەستیهێنا".
نەتانیاهو نوسیویشیەتی" ئەو پرۆسەیە رەنگدانەوەی هەوڵە هاوبەشەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان و وڵاتانی ئازادە، لە رووبەڕوبونەوەیان دژ بە رێكخراوە تێرۆریستیەكان و وڵاتانی تێرۆریست، ئەو دەستكەوتە مەزنەش گرنگە و بەڵام هێشتا ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن".
بەیانی ئەمرۆ یەكشەممە، دۆنالد ترهمپى سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی رێكخراوی چەكداری داعشی راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.