ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاوی كردهوه کە لە 23ی مانگی ئابەوە سوپای تورک لە ناوچەی حەفتەنینی بەرەکانی پاراستنی میدیا ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەست پێ کردووە و هێزەکانی هەپەگەش بە خۆڕاگریەکی مێژوویی وەڵامیان داوەتەوە .
هەپەگە رایدهگهێنێت كه لە سەرەتای جموجۆڵی سەربازی هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە، گەریلاکانیان گورزی کوشندەیان لە سوپای تورک وەشاندووە و بە هەنگاوی شۆڕشگێرانەی شەڕی حەفتەنین، ئەم خۆڕاگریە مێژوویەکە چۆتە ئاستێکی باڵاو بەرزەوە.
7 سەنگەر و 3 حەشارگەی دوژمن خاپوور کران
هەپەگەبڵاویشی كردووتهوه كه کردەوەلە گردی کۆنفەڕانس و سیسەر کە سوپای تورکی لێ جیگیر بووە، لە 8 قۆڵەوە ئۆپراسیۆن لهبهرامبهریان بەڕێوە چووە.
دهشڵێن حەشارگەو سەنگەرەکانیان لە گرێ کۆنفەڕانس و سیسەر لە لایەن هێزەکانمانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بە گیانێکی پۆڵایینەوە توانیویانە سەنگەرەکانیان ببەزێنن.
ههروهها راشیدهگهیهنن كه بە گشتی لە گردی کۆنفەڕانس 7 سەنگەر و 2 پەناگەیان کەوتنە دەستی هێزەکانمان، لە گردی سیسەریش پەناگەیەکی دیكهیان بە تەواوی خاپوور کرا.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن كه لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە 30 سەربازی تورك کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.