Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 11:58

میدیای رۆژئاوا: لە گوندەکانی سەرێکانی بە دەیان چه‌کداری سه‌ر به‌ده‌وله‌تى تورکیا کوژران

2 ئۆتۆمبێل و تانكێكیش تێكشێندرا
کوردستان TV
100%


میدیای رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دەوڵەتی تورکیا و  چه‌كدارانیان لە شەوی یەکشەمەوە بە تۆپ و تانک و فڕۆکە بێوەستان گوندەکانی سەرێکانی بۆردومان و بۆمبەباران دەکەن.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە گوندەکانی مدباخا، مەزرەعەی ماڵی هەمدوش، داودیە، دڕدارا، موبارەکیە، میرەکیس و سیکەریەی سەر بە ناوچەی زڕگانی سەرێکانی لە شەوی یەکشەمەوە هێرشی تورك و چه‌كدارانیان بەردەوامە ، لەگەڵ بەکارهێنانی تۆپ و تانک، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش هێرش ئەنجام دەدەن.

 میدیای رۆژئاوای كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، لە گوندی موبارەکیە شەرڤانانی قەسەدە وڵامێکی توندیان دایە هێرشەکان و لە ئەنجامدا ٢٤ چه‌كدار کوژران و دوو ئۆتۆموبیلی چه‌كدارانیش تێکشکێنران.

ڕاگەیەنرا لە گوندەکانی تر شەڕ ڕوویداوە و ژمارەیەکی زۆر چه‌كدار کوژراون و بریندارکران، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ چه‌كداران هەوڵیاندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندی مدباخا داگیربکەن بەڵام شەرڤانانی هەسەدە وڵامێکی توندیان دایەوە و چەتەکان کە کوژراوێکی زۆریاندا بە ناچاری پاشەکشێیان کرد.

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، لەهەمانکاتدا لە گوندی سالی و تل قەرتەل هێرشی  چه‌كدارانى سه‌ر به‌ ئەنقەرە تێکشکێنرا ، لە گوندی بابولخێر لە کۆتایی هەفتەوە شەڕێکی قوڕس ڕوودەدات. لە شەڕی یەکشەمەدا بە دەیان  چه‌كدار کوژران  و تانکێکیش تێکشکێ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.