وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 28 ى10 ى 2019 ، به ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت به‌رپرسانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی پرۆژه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی فیدرال به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده كراوه.
راشیدهگهیهنن ، كه سه‌ره‌تا وه‌زیری پێشمه‌رگه خوشحاڵی خۆی ده‌بڕی له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌میری رێكخراوی تیرۆستی داعش و كۆتایی هێنان به‌و كه‌سه تاوانباره، هاوكات سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد به‌تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی له‌ناوبردنی به‌غدادی، هیواشی خواست په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌نێویشیان ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامبێت تا ته‌واوی كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم راشیدهگهێنێت كه دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به وردی پرۆژه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق خرایه‌ڕوو و ئاماژه به گرنگی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره كرا، كه دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
لهكۆتادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم رایدهگهێنێت كه هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له‌باره‌ی پرۆژه‌كه خرایه‌ڕوو كه باس له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری و دابینكردنی ماف و ئیمتیازی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ كرا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.