Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 11:58

هاتووچۆ: پێداچوونەوە بە مۆڵەتی شوفێریدا دەکرێت

سەرەتای پلانەكە لە نووسینگەكانی فێركردنی شوفێری دەست پێدەكات
کوردستان TV
100%


عەقید ئەسعەد كەریم گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه‌ كه‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆ سەرقاڵی رێكخستنەوەی مۆڵەتی شوفێرییە لە ھەرێمی كوردستان و بڕیارە مۆڵەتی شوفێری لە سەرتاسەری ھەرێم رێك بخرێتەوە و بە سیستەمێكی پێشكەوتووی یەكگرتوو كاری پێبكرێت، لە ئێستاشدا خەریكی دانانی میكانیزمی نوێین بۆ دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری و دوای پێداچوونەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

 راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ سەرەتای پلانەكەمان لە نووسینگەكانی فێركردنی شوفێری دەست پێدەكات و ئەو نووسینگانەی راھێنان بە ھاووڵاتیان دەكەن بۆ چۆنیەتی فێركردنی شوفێر پێداچوونەوەیان بۆ دەكرێت و رێك دەخرێنەوە.

 

عەقید ئەسعەد  گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم ده‌شڵیت ، قۆناغی دووەمی پلانەكە دەچینە نێو وردەكاریی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری بە شێوەی ئەلیكترۆنی، چونكە لە ئێستادا جیاوازی لە سیستەمی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێریدا ھەیە و ھێشتا لە بەشێك لە قەزاكان بە سیستەمی كۆن كار دەكرێت و نەكراوەتە ئەلیكترۆنی، ئەوانە ھەموو رێك دەخرێتەوە و مەرجی نوێی تێدا جێگیر دەكرێت
.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.