ڕۆژی دووشه‌ممه 28ـی 10ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له ئۆله دیل باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه خاتوو باڕباڕا ڤۆلف كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر و جێگره‌كه‌ی سڤێن كڕاوسپێ ئاماده‌ی بوون، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق، پێزانینی هه‌بوو بۆ سه‌قامگیریی و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان و ڕاشیگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی سوپاسگوزاره بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له په‌نادان و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كه ئه‌ركێكی قورسه. ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێ له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها كار و چالاكییه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا خواست له ئه‌رك و كاره‌كانیدا و په‌یوه‌ست به بارودۆخی ئاواره‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌رێمی كوردستان ده‌رگه‌ی كراوه‌یه بۆ ئاواره‌كان و پێویستی به یارمه‌تی و پشتیوانیی ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له بابه‌تی حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كاریگه‌ریی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی سووریا له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌رێم و ناوچه‌كه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ و، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر ئایینده‌ی عێراق و ناوچه‌كه به تایبه‌ت له‌دوای كوشتنی به‌غدادی تاوتوێ كرا.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و گرژی و خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ڕه‌وشی كه‌ركووك ته‌وه‌ری تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.