به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە چەند پارکینگێک، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.
پۆلیسى هه‌ولێر راشیدهگهێنێت دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نههێتنى تاوان بەبوونی شکانی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی کەلوپەلەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه و ده‌ست بهڵێكۆڵینهوه كرا
پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد و وەرگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.
هه‌روه‌ها پۆلیسى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، تۆمەتباران بەناوی (ب. س. ن.)، تەمەن (١٩) ساڵ، (ع. ع. ع. )، تەمەن (٢١) ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە شکاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان لە پارکینگی نەخۆشخانە و مارکێتەکان،
لهكۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایدهگهێنێت كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦)لە ی.س.ع.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.