Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 23:55

په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد

بۆ داواکاریەکانى خۆپیشاندەران كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌گه‌ڵ فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كاندا، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆیدا كه‌ بۆ تاووتوێکردنى داواکاریەکانى خۆپیشاندەران ئەنجامیدا چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاری ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندەوەو پەرلەمانتارانی كەركووكی راسپارد بۆ چاودێریكردنی كارەكانی راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووك.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی پارێزگاكانەوە بڕیاریدا پارێزگاری پارێزگاكان دەستكراوە بن بۆ بەڕێوبردنی كاروبارە دارایی و كارگێڕییەكان تا ئەنجومەنی نوێی پارێزگاكان هەڵدەبژێردرێن و پارێزگارەكان كاری ئەنجوومەنی قەزا و ناحییەكانیش رادەپەڕێنن.

بڕیارى دووەمى ئەنجومەنى نوێنەران تایبەتە بە نەهێشتنى ئیمتیازات و دەرماڵەى دارایى پلە تایبەتەکان لە سەرۆک کۆمارەوە بۆ سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیر و پەرلەمانتاران و بریکارى وەزیر تا بەڕێوەبەرى گشتى، بەوەش موچە و ئیمتیازاتى ئەوان وەک فەرمانبەرێکى ئاسایى دەبێت.

ئەوە لە کاتێکداتە لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان له‌ 11 پارێزگای عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت و بەهۆی روبەروبوونەوەکانیش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تاکو ئێستا 74 کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بریندارن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.