Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:27

مەزڵوم کۆبانێ‌: ئامادەین بۆچوونی لایەنه‌ کوردییەکان لە ڕۆژئاوا له‌یه‌کتر نزیک بکه‌ینه‌وه‌

مەزڵوم كۆبانێ‌: بە ئەركی مێژوویی خۆمان هەلده‌ستین
کوردستان TV
100%

فه‌رماندەى گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، لەم دۆخەدا وه‌كو هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەین بە ئەركی مێژوویی خۆمان هەستن.

فەرماندەی گشتی هەسەدە لە "تویتەر" نوسیویەتی: ئێمە وەك هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەین هەستین بە ڕۆڵی نیشتمانی خۆمان لە نزیك كردنەوەی بۆچوونی نێوان سەرجەم لایەنه نیشتمانییە كوردییەكان لە ڕۆژئاوا، ئەوەش لەپێناو گفتوگۆ كردن لەسەر بنیاتنانی یەكێتی نەتەوەیی و گەیشتن بە یەك هەڵوێستی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە چارەنووسسازە لە ژیانی گەلەكەمان".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.