Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 10:58

هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر (ئەحمەد حاجی تاتکی) کۆچی دوایی کرد

پێشمەرگەى كۆن و فەرماندە و كەسایەتی دەڤەری بارزان بووه‌
کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی فەرماندە (سیهاد بارزانی) نوێنەری (سەرۆك بارزانی) تەرمی فەرماندەی خەباتكار(ئەحمەد حاجی تاتكی) لە دەڤەری بارزان بەخاك سپێردرا .

دوای ململانێكی زۆر پێشمەرگە و فەرماندە و كەسایەتی دەڤەری بارزان (ئەحمەد حاجی تاتكی) لە پیرمام كۆچی دوایی كرد لە مەراسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی فەرماندە سیهاد بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی و بەرپرسانی حزبی و حكومی و لەشكری وكەسایەتی جیایەكانی و جەماوەری دەڤەری بارزان و هاوسەنگەر و كەسوكاری تەرمی خوالێخۆشبوو لە گوندی تاتكی سەر بە دەڤەری بارزان بە خاك سپێردرا.

ktv

خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی گیانفیدا (ئەحمەد حاجی شێخۆمەر) ناسراو بە(ئەحمەد حاجی تاتكی) لە ساڵی 1931 لە گوندی تاتكی لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر سەربە دەڤەری بارزان لە دایكبووە،ساڵی 1932 هەر لە تەمەنی یەك ساڵی لە گەڵ خانەوادەكەی و بارزانییەكان ئاوارەی توركیا بووە، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی تێكۆشەر(ئەحمەد حاجی تاتكی) كوڕی قارەمانی ناوداری بارزانییەكان(حاجی شێخۆمەر تاتكی) كە بەشداری لە شۆڕشی دووەمی بارزان كردووە، ساڵی 1945 ئاوارەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبن و لەگەڵ باوكی یەكێك لەوشۆڕشگێرانە بووە لەگەڵ بەشداری لە پاڵپشتی لە كۆماری كوردستان لە مەهابادی كردووەو مخابن لە مەهاباد باوكی و چەندین خزم و كەسی بەهۆی ئەو نەخۆشیەی لە مەهاباد دووچاری بارزانیەكان هاتبوون كۆچی دواییان كردووە.

ktv

خوالێخۆشبوو فیداكار (ئەحمەد حاجی تاتكی) ساڵی 1947 لە ناو سیمی دیانا لە گەڵ پیاوە بارزانییەكان بەند دەكرین و ماوەی 2 ساڵ لە لایەن رژێمی داگیروی ئەو كات لە موسل بەند دەكرێت و ژیان و ئاوارەیی سەختی بینووە، لەگەڵ دەستپێكی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول چەكی شەرف و كوردایەتی هەڵدەگرێ‌ و ساڵی 1961 یەكێك بوو لەو پێشمەرگانەی كە لە بەراهییەكانی ئەو شۆرشە مەزنەدا لەگەڵ بارزانیی نەمر لە دەڤەری بادینان دا بوو وە لە شەهیدی فەرماندە عیسا عەبدوڵڵا كركەمۆیی و شەهیدی فەرماندە شەریف عەبدوڵڵا كركەمۆیی و فەرماندەی خەباتكار مستەفا عەبدوڵڵا كركەمۆیی دابووە لە چەندین داستانی بە ناوبانگ بەشداری كردووە وەكو نەبەردییەكانی: ( گەلی زاویتە، گەرووی، لۆمانا، سەری كورە ، بەرزا و بەنان، ناڵی كەربیشی سەرە شیندەری و لە داستانەكانی دەڤەری باڵەكایەتی و هتد...) .

ktv

هەروها لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەسەختی بریندار بووە، چەندین پلەی بەرپرسیارەتی وەرگرتووە، یەكێك لەوكەسانە بوویە هەردەم متمانەی بارزانیی نەمر بووە و دوای لە بارەگای بارزانیی نەمر دەڤەری باڵەكایەتی خزمەتی كردووە و دوایی لە گەڵ فەرماندەی قارەمان حارس بێدارونی و غەزالی میرخان ژاژوكی لە حاجی عومەران دابووە ، هەروەها یەكێك لەو كەسانە بوویە كە لە سنوری حاجی ئومەران خزمەتی كردووە و كەسێك بووە كە نوێنەرایەتی بارەگای بارزانیی نەمر كردووە وبرای پێشمەرگەی شۆڕشگێڕی (محەمەدحاجی تاتكی) لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید دەبێت، دوای نسكۆی شۆڕش ئاوارەی ئێران دەبێت ولە شۆڕشی گوڵان و لە راپەڕین رۆڵێكی مەردانەی هەبووە، ئەو فەرماندە ماندوونەناسە كەسێكی نزیكی شەهیدی سەركردەی نەمر ئیدریس بارزانی وجەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بووە. دوای راپەرین دەگەڕێتەوە كوردستان و لە پیرمام نیشتەجێ‌ دەبن.

ktv

لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی دەبێتە بەرپرسی كۆمەڵایەتی شێروان سەربە دەڤەری بارزان و لەئەركی بەردەوام دەبێت و كەسایەتی دیاری دەڤەری بارزان بووە، لەبەر لێهاتویی و دانەبڕانی لە كاروانی خەبات لە ساڵی 1996 لەلایەن سەرۆك بارزانی خەڵاتی پێ‌ بەخشراوە. 

كوڕ و كەسوكاری بە هەمان شێوە پێشمەرگە و خزمەت بە رێبازی بارزانیی نەمر دەكەن. ماوەی چەند ساڵە تووشی نەخۆشی ببوو لە تەمەنی 89 ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.

پرسەكە: رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 29-10-2019 لە مزگەوتی سەلاحەدین لە پیرمام 

ئاماده‌كارى هه‌وال/ سه‌فه‌ر ژاژۆكى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.