سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران له قه‌ته‌ڕ كۆبوونه‌وه و ڕه‌وشی ناوچه‌كه به گشتی و به تایبه‌تیش ڕه‌وشی عێراق و سوریایان گفتوگۆ كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی گروپی بنچینه‌یی ئاسایشی میونشن، كه له ده‌وحه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ردانی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ڕی كرد و ئه‌و سه‌ردانه‌شی ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.