به‌ڕێوه‌به‌رایتی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی بێتواته له ڕووداوێكی هاتووچۆدا منداڵێكی ته‌مه‌ن چوارساڵ به ناوی (ڕ، س) گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له كاتێكدا ڕوویداوه كه ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له جۆری كیا مۆتۆڕسی دوو ته‌نی به مه‌به‌ستی فرۆشتنی غازی ماڵان له شه‌قامه‌كان سوڕاوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی بێئاگایی، شۆفێره‌كه له منداڵه‌كه ده‌دات و به‌و هۆیه‌شه‌وه پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه له‌به‌ر سه‌ختی برینكه‌ی به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا گیانی له‌ده‌ست دا.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به ناوی (ڕـ ئ) به پێی مادده‌ی 24 له یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.