به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی بۆسكێن- چوارقوڕنه كرێكارێك له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له جۆری ڕافیعه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌و هۆیهشوه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی ڕانیه گواسته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخرا و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش به پێی مادده‌ی 24 له یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.