به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا‌و له‌چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتی تاوانی سلێمانی 9 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی دزینی موبایل‌و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
چوار تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (د، م، ك - ص، ح، ن، د، ع - م، ق) به‌تۆمه‌تی دزینی موبایل‌و ئایپاد دهستگیركراونو له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 ڕاگیراون.
چوار تۆمه‌تباری تر به‌ناوه‌كانی (ج، ح، ش- ك، س، م - و، أ - هـ، ئـ) به‌تۆمه‌تی دزینی موبایل‌و كڕینی موبایلی دزی دهستگیركراونو له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 هه‌رچوار تۆمه‌تبار ڕاگیراون.
تۆمه‌تبارێكی دیكه به‌ناوی (ع، أ، ن) به‌تۆمه‌تی دزینی پاره‌و موبایل‌و ئامێری ئینته‌رنێت ده‌ستگیركراوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.