دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و سه‌گه‌ی به‌شازو به‌هره‌مه‌ند وه‌سف كه به‌شداری له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد و وێنه‌كه‌شی بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ گوتی: نهێنی سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و سه‌گه هه‌ڵگیرا كه‌به‌شداری له‌ئه‌ركێكی گه‌وره‌دا كرد، به‌ڵام ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ناكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ژه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی ئه‌مریكا گوتی: ناوی سه‌گه‌كه ئاشكرا ناكرێت و جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێ كه‌ناسنامه‌كه‌ی پارێزراو بێت.
گوتیشی له ئێستادا وێنه‌ی سه‌گه‌كه‌و هه‌ر زانیارییه‌كی دیكه ئاشكرا ناكه‌ین، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆچوونی دیكه‌ی هه‌بووه‌و په‌رده‌ی له‌سه‌ر وێنه‌ی سه‌گه‌كه لاداوه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
شایانی باسه تره‌مپ پێشتر رایگه‌یاندبوو كه سه‌گه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به سووكی بریندار بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.