گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و ئاشكراشی كرد كه له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆرستی داعش دوو هه‌زار پێشمه‌رگه شه‌هید بوونه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە شاری هەولێر کۆنۆلێل مایلز کەینگز گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌دژی داعش له کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی له رۆڵی كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: نزیكه‌ی 10 هه‌زار پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعش برینداربوون ئه‌وه‌ش له پێناو ئاڵاكه‌تان كه نیشانه‌ی گیانفیدایی پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌رزی كوردستانه.
کۆنۆلێل مایلز هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان له یارمه‌تی و مه‌شق و راهێنان پێكردن به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن.
گوتهبێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین به‌و پێیه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هاوكاری هاوپه‌یمانانیان كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق له عێراق ده‌مێننه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.