فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا ره‌تیكرده‌وه كه هیچ كه‌سێك له خۆپیشاندانی شه‌وی رابردووی شاره‌كه كوژرابێت.
فه‌رمانده‌یی پۆلیس ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باس له كوژران و برینداربوونی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن دووره له‌راستییه‌وه، چونكه ته‌نها یه‌ك كه‌س كوژراوه‌و ئه‌میش په‌یوه‌ندی به خۆپیشاندانه‌وه نییه.
ده‌شڵێت: هه‌موو كه‌س ده‌توانێ سه‌ردانی پزیشكی دادی بكات و به‌چاوی خۆی راستیییه‌كان ببینێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه شه‌وی رابردوو پارێزگای كه‌ربه‌لا توندوتیژی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی و له‌میانه‌ی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران 7 كه‌س كوژراون،كه‌چی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه 18 كه‌س كوژراون.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه كه‌له‌كاتی شه‌ودا پۆلیس ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه 13 كه‌س كوژراون و 865 كه‌س دیكه‌ش برینداربوون.
خۆپیشانده‌رانیش هێزی سوات-ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لحه‌ده‌س + رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.