به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، دوێنێ دووشه‌ممه 28ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، ستیڤن مونشین وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا، له میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ردانیكردنى هاوپه‌یمانه‌كانى ئیسرائیل و سعودیه رایگه‌یاند: ئه‌و سزایانه‌ى خراونه‌ته سه‌ر ئێران ئه‌نجامیان هه‌بووه.
ستیڤن مونشین وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم شان به‌شانى بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر فشاره‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر زیادكردنى ئه‌و فشارانه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد وڵاته‌كه‌ى به‌رزترین رێژه‌ى سزاى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و تا ئێستا كاریگه‌رى هه‌بووه به‌سه‌ر ئێران، له درێژه‌ى قسه‌كانیدا مونشین به نه‌تانیاهۆى گوت، "هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌تدا له كارێكى به‌رهه‌مداره‌وه هاتووم و ئه‌وان كۆمه‌ڵه بیرۆكه‌یه‌كى زۆر دیاریكراویان به ئێمه داوه و به‌دوایدا ده‌چین و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
هاوكات بنیامین نه‌تانیاهۆ سوپاسى ستیڤنى كرد و پێی گووت،" من سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى كردووته و هانت ده‌ده‌م له چوارچێوه‌ى ئه‌و كارانه‌دا زیاتر و زۆر زیاتر هه‌وڵ بده‌یت".
جێى ئاماژه‌پێدانه له‌وكاته‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى دا له ساڵى 2015ى نێوان وڵاته زڵهێزه‌كان و ئێران، واشنتۆن هه‌وڵى سزادانى ئێرانى داوه چه‌ندین سزاى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ناردنى نه‌وتى ئێرانى سنوورداركردووه زیانێكى زۆر به ئابوورى ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.