Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:39

37 بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی داوای وه‌ستانی جه‌نگی ئابووری چین و ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن

جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و چین ئابووری وڵاتانی شێواندووه‌
چین و ئه‌مه‌ریكا
کوردستان TV
#8
100%

گرووپێک لە ئابووریناسە بەناوبانگەکان داوا لە ئەمریکا و چین دەکەن عاقلانە بیر بکەنەوە کۆتایی بەم جەنگە بازرگانییە بهێنن و لەسەر چارەسەرێکی گونجاو رێکبکەون. سی و حه‌وت گەورە ئابووریناس لە هەردوو وڵات، کە جۆزێف ستیگلز و مایکل سپێنس و سێ براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە نێویان دان، لە راگەیەندراوێکدا، بە پەژارەوە وەسفی دۆخەکە دەکەن و داوا دەکەن ئەم دوو وڵاتە کە ئێستا بە تەواوی لە یەکدی دابڕاون، لە یەکدی نزیک ببننەوە. ئەمەش زیانی ئابووریی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناوە. بە گوێرەی ئاژانسی بلوومبێرگ، ئەم گرووپە ئابووریناسە داوا دەکەن چوارچێوەیەکی عاقلانە بۆ پەیوەندیی بازرگانی داهاتووی نێوان هەردوو وڵات دابڕێژرێت  کە سیاسەتی نوێ پیشەسازی پەیڕەو بکەن. داواکاری ئەو کەسایەتییە ئابووریانە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترامپ کار لەسەر قۆناخی یەکەمی ئاگربەستی بازرگانی لەگەڵ چین دەکات کە ئامانج لێی خۆپاراستنە لە هەڵکشانی جەنگی بازرگانی و نە سەپاندنی پێناسی گومرگی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.