نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له یه‌كه‌م ڕۆژی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌كیی كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له قه‌ته‌ر، له ده‌وحه‌ی پایته‌خت، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/10/2019 به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولایان باس كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.