به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-10-2019 ، پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایه‌وه له‌بونی ته‌رمێك له‌سه‌ر ڕێگای عه‌ربه‌ت – سلێمانی، دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه كرا‌و ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه به‌ناوی ( ك ، ق ، م له دایكبووی 1954 دانیشتوی شاری سلێمانی ) بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترایه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ناوبراو به‌هۆی شێلانی ئۆتۆمبێله‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و له ئێستادا پۆلیسی سلێمانی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانه به‌دوای تۆمه‌تباردا.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: به‌پێی وته‌ی براكه‌شی، كۆچكردو نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه‌و نزیكه‌ی نۆ مانگه له‌ماڵ چۆته ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیانی گوزه‌راندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.