Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 23:55

موقتەدا سەدر گەڕایەوە عێراق

دوای سەردانەكەی بۆ ئێران
کوردستان TV
100%


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای سەردانەكەی بۆ ئێران، ئەمڕۆ گەڕایەوە شاری نەجەف.
 
شەوی ڕابردوو، سەدر لە پەیامێكدا بۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای دەستلەكاركێشانەوە و پێكهێنانی حكومەتی كاربەڕێكەری كرد.

لای خۆشیەوە، ئەمڕۆ لەوەڵامێكدا، عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، كە حكومەتی كاربەڕێكەر چارەسەری دۆخەكە ناكات و لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی حكومەت دەبێت پەڕلەمانیش هەڵبوەشێتەوە.
 
گەڕانەوەی سەدر لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لە پەیامێکیدا، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بچێتە پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەخت رابگەیێنێت کە بەبێ بەشداری حیزبەکانی ئێستا بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.