فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری تیمێكى دیوانى پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانى بازاڕى گه‌وره‌ى شارى هه‌ولێری كرد و له نزیكه‌وه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان كرد و له كێشه‌و داواكارییهكانیانى كۆڵیه‌وه .
پارێزگاری هه‌ولێر كه قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر یاوه‌ری بوو، به‌دواداچوونى مه‌یدانى ده‌رباره‌ى ئارێشه‌و گرفته‌كان كرد، له‌گه‌ڵ خاوه‌نى دووكانه‌كان و هاوڵاتیان به گشتى گفتوگۆى كرد و بهڵینیشى دا كه به‌شێكى داواكارییه‌كانیان جێ به‌جێ بكات و به‌شێكى تریان بیخاته نێو دیراسه‌وه و بڕیاریشىدا گرنگى ته‌واو به بازاڕ بدرێت و هه‌موو شێوازێكى ئاسانكاریان بۆ دابین بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.