وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان به ئاماده‌بوونی عمید روكن هه‌ژار عمر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له كۆڵۆنێڵ ڤانتریس فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی ئاسایشی ئه‌مریكی له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا باسیان له گرنگیدانی زیاتر به په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌مریكا كرد، جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕی دژ به داعش و هه‌روها هاوكاریه‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌وه بۆ پڕچه‌ك كردنی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان سوپاسی وه‌زاره‌تی به‌رگری و تیمی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له كوردستان كرد بۆ پاڵپشی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لای خۆشیانه‌وه شاندی ئه‌مریكی به‌ڵێنیاندا كه به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.