لیژنەی داراییو كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بلاوی كردهوه كه بەسەرپەرشتی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەكەو بەئامادەبوونی جێگر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوە.
راشیدهگهیهنن كهلهكۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ لەسەر ئەو نوسراوانەكرا كە ئاڕاستەی لیژنە كرابوون بەمەبەستی دەربڕینی ڕای ئەندامان و راوێژكارانی لیژنە كە، بەتایبەت پرسی چاكسازی.
ههروهها راشیدهگهیهنن كهلە تەوەرێکیتردا لیژنەكە بڕیاریدا بەمیوانداریكردنی هەر دوو بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستانو بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی داراییو ئابووری لەسەر داخلكردنی كاڵاكانو داهاتی گومرگەكانو ڕاپۆرتێكی بەدواداچوونی پەرلەمانتاران لەسەر خاڵە سنووریەكان، هەر لەم كۆبوونەوەیە لیژنەكە بڕیاری ئەوەشیدا كە دادپەروەری لە وەرگرتنی باج بەپێی پێگەی جوگرافی لەبەرچاو بگیرێ وەك ئەوەی لەیاسای (113)ی ساڵی 1982دا هاتووە نەك پێچەوانەكەی، لەبەشێكی تر لیژنەكە بڕیاریدا پاڵپشتی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بکات كە بەهیچ شێوەك ناكرێ بەرزكردنەوەی پلەی وەزیفی رابگیرێو پێویستە پلە وەزیفیەكان بەگوێرەی یاساو ڕێنماییەكان بەرزبكرێنەوە، هەروەها لیژنە جەختی كردەوە كە دەبێ دیوانی چاودێری دارایی بەزووترین كات بەرێوەبەرایەتی لە هەردوو پارێزگای دهۆكو هەڵەبجە بکاتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.