میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای له په‌رله‌مانتاران كردووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه به‌مه‌به‌ستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بن.
ئه‌م بانگهێشته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دواى وه‌ڵامه‌كه‌ی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در هات، كه وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری داوه‌ته‌وه له‌باره‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌تی عێراق.
شه‌وی رابردوو هادی عامری وه‌ڵامی سه‌دری دایه‌وه و رایگه‌یاند: "به‌یه‌كه‌وه هاوكارى ده‌كه‌ین له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى عێراقى و رزگاركردنى وڵات، به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندی گشتى بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.