به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپێشاندان له پارێزگاكانی عێراق، موسه‌نا ته‌میمی پارێزگاری دیاله پشووی فه‌رمی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له پارێزگاكه‌ی ڕاگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پرسی ئه‌منی و به ئامانج گرتنی زیندانی دژه تیرۆر گه‌ڕانده‌وه.
شه‌فه‌ق نیوز ڕایگه‌یاند: كه پارێزگاری دیاله هیچ ورده‌كاری زیاتری ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر زیندانی دژه تیرۆر نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م بڕیاره‌ی پارێزگاری دیاله دوای ئه‌وه هات كه ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو بنكه‌ی زیندانی دژه تیرۆری له دیاله كرده ئامانج.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.