Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 23:11

له‌ ژاراوه‌ ژنێک به‌ گولـله‌ بریندار کرا

باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین  له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10:20 خوله‌ك ژنێك به‌ناوی (ئ . م . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1999 پیشه‌ی ژنی ماڵ دانیشتووی گوندی ڕه‌زگه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌ ـ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كاتی ڕێكخستنی ناو ماڵ ده‌ستی به‌ر چه‌ك كه‌وتووه‌ و دوایش گولـلـه‌یه‌ك له‌ده‌ستی ده‌رچووه‌ و به‌ر كه‌له‌كه‌ی ڕاستی كه‌وتووه‌، له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌،

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.