مه‌حمود واعزی، به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: ته‌هران هیواخوازه هێمنی بگه‌ڕێته‌وه لوبنان و عێراق ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش رێگری له ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌و دوو وڵاته‌دا ده‌كه‌ین.
به‌گوتی واعزی سعوودیه و ئه‌مریكا و ئیسرائیل داواكاری ره‌وای ئه‌و دوو گه‌له‌یان پشتگوێ خستووه‌و ده‌یانه‌وێ له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن، هه‌روه‌ها پاره له خۆپیشاندانه‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن و له‌ئاكامیشدا ئه‌م كاره پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌و زیانی به مافه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و لوبنان ده‌گه‌ێنێ .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.