Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 06:10

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر

دوای سه‌ردانێکی 2 ڕۆژی بۆ قه‌ته‌ر
کوردستان TV
100%


دوای سه‌ردانێکی دوو ڕۆژی بۆ قه‌ته‌ر بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ له‌ ده‌وحه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠/١٠/٢٠١٩  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌که‌یدا  نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌ڕێزان میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، سه‌رۆک وه‌زیران، حه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌یان تاوتوێ کرد و بیروڕایان له‌باره‌ی پێشبینییه‌کان و ئێستا و داهاتووی ناوچه‌که‌وه‌، ئالوگۆڕ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.