Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:32

له‌ جنێف کوردانی رۆژئاوا له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌که‌کان گردبوونه‌وه‌

جێگیركردنی مافی كورد له‌ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێی سوریا ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#12
100%


كوردانی رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كه‌كان (UN) له‌ جنێف گردبوونه‌وه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ كوردانی رۆژئاوای كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی مافی كورد له‌ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سوریا له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كه‌كان له‌ جنێف گردبوونه‌وه‌.

ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌مه‌ هات هه‌ر ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی نووسینی ده‌ستووری نوێی سوریا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، له‌ لیژنه‌كه‌دا نوێنه‌رانی كوردی رۆژئاوای كوردستانیش به‌شدارن .

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم برۆ ئه‌ندامی شاندی كوردی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ و تیایدا 150 كه‌س به‌شدارن كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای ئه‌و سێ رۆژه‌ 45 كه‌س ده‌مێننه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ئیبراهیم برۆ گوتیشی: له‌ نێوان ئێمه‌ و ئۆپۆزسیۆندا و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریا و لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شداران و ئێمه‌ش وه‌كو كورد هه‌ندێك دۆستمان هه‌یه‌ .

هاوكات گوتی پێویسته‌ هه‌ر شتێك ته‌واوفوقی له‌سه‌ر بكرێت و ئێمه‌ وه‌كو كورد په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ند لایه‌نێكی سوری هه‌یه‌ و  له‌و بڕوایه‌داین كه‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ پرۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور جێگیر بكرێن كه‌ پێشتریش قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ و كاریان بۆ كراوه‌.

جنێف/ خالید عه‌لی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.