پاپای ڤاتیكان داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات داواكاریەكانی گەل جێبەجێبكەن، كە داوای ژیانێكی شكۆمەند و ئارام دەكەن.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عێراق كرد و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست، داواشی لە دەسەڵاتدارانی عێراق كرد داواكاری هاووڵاتیان جێبەجێبكەن كە داوای ژیانێكی شكۆمەندو ئارام دەكەن.
پاپا سەرجەم عێراقییەكانی ئاگاداركردەوە رێگەی گفتوگۆ و ئاشتەوایی بگرنەبەر بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ كێشەكانیان بە پشتگیری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
پاپای ڤاتیکان دەشڵێت "لە خودا دەپاڕێمەوە دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و تووندوتیژی، گەلی عێراق ئاشتەوایی و سەقامگیری بدۆزنەوە".
لە 25ـی مانگەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و 11 پارێزگای دیکەی عێراق دەستیپێکردووەتەوە و خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و نەمانی گەندەڵی دەکەن و بەشێکیشیان داواکانیان لەگەڵ داوای بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
پاپای ڤاتیکان داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات داواکاریەکانی خهلک جێبەجێبکەن
پاپا سەرەخۆشی له خانەوادەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان دهكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.