ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بانكی رافیده‌ین-ی به‌غدا راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بڵاوكردوه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌كه‌می پاره‌ی كاش له لقی بانكه‌كانی ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه وێنه‌ی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه ده‌ڵێت : كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا ره‌وانه‌ی لقه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكان كراوه گه‌یشتۆته 2 تریلیۆن دینار، وێرای ئه‌مه‌ش پاره‌ی به‌كۆگاكراو له بانكه‌كان له‌به‌رده‌ستدایه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بانكه‌كه‌مان به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی پاره بۆ لقه‌كانی به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه داندراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.