Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 01:41

به‌غدا.. 2 گوللـه‌ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا کران

شه‌وی رابردوو
باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریكا
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریكا له‌ناوچه‌ی سه‌وزی بەغدا كرایه‌ ئامانجی دوو گوللـه‌ هاوه‌ن و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو له‌ پاسه‌وانانی باڵیۆزخانه‌كه‌ كوژران و برینداربوون. 

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، كاتژمێر 10ی شه‌وی رابردوو دوو گوللـە هاوەن ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كراون كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پاسه‌وانێكی سه‌ر به‌ هێزەكانی ئاسایش كوژراوە و یه‌كی دیكه‌ش برینداربووە. 

بەپێی زانیارییەكان، گوللـە هاوەنەكان لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا تەقیونەتەوە، لەدوای هێرشەكەش زەنگی ئاگاداركردنەوە لەناوچەی سەوز لێدراوە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.