Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 04:55

حکومه‌تى هەرێمی کوردستان بڕیارێکی ده‌رکرد

تایبه‌ت به‌م توێژه‌
کوردستان TV
100%


محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت ،  بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران پێدانی مۆڵەت بە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی ڕاگیراوە تاوەكوو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت كاری پێدەكرێت.

 

 راشیده‌گه‌ێنێت ، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەهۆكاری جیاواز داوای وەرگرتنی مۆڵەت دەكەن و بەشێكیان بۆ خوێندن و بەشێكیان لە كەرتی تایبەت كاردەكەن.

 
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بۆشایی لە كەرتی تەندروستی و فەرمانگە تەندروستییەكان درووستدەكات، چونكە وەرگرتنی مۆڵەتی ئەوان لەكاتێكدایە چەند ساڵێكە دامەزراندن وەستاوە بۆیە كەرتی تەندروستی پێویستی بەوانە و ناكرێت ئەو بۆشاییە دروستبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.