ئاری كاكەشین بهرێوهبهری سوتهمهنى ههولێر بهماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند كهلهئێستادا لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی نرخی بەنزین لە دابەزیندایە و تاوەكو ئێستا 25 دینار لە سنووری هەولێر دابەزیوە و چاوەڕێ دەكرێت هێشتا دابەزێت، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەك بۆ بازرگانان دەكات، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین هەم هەرزان بێت و هەمیش كوالێتییەكەی باش بێت.
بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر دهشڵێت ، چەند پێشنیازێكمان داوەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاوشێوەی حكوومەتی عێراق نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستانیش دابەزێت، بۆیە هەوڵەكان بەردەوامن و ئومێدەوارین سەركەوتوو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.