به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری وه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر شه‌قلاوه ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه فازل حاجی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 4:45 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه له سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر- شه‌قلاوه و له نزیك گوندی فاتاوا بارهه‌ڵگرێك له جۆری پیكاب نیسانی تاكی كه بارێكی هه‌ناری بار كردبوو به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه وه‌رگه‌ڕا و خۆی كێشا به ڕاگری ته‌نیشت ڕێگاكه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌شدا شۆفێره‌كه به سه‌ختی بریندار بوو و زه‌ره‌رێكی زۆریش به‌ر شه‌قامه‌كه گه‌یشت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ناره‌كان به شه‌قامه‌كه‌دا.





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.