له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئیتاڵیا، هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلی دوو خاڵی له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌به‌رده‌م هانده‌رانی له‌ده‌ستداو به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تلانتای میوانی یه‌كسان بوو
له خوله‌كی شازده‌دا، به‌رگریكاری سڕبی نیكۆلا ماكسیمۆڤیچ گۆڵێكی بۆ ناپۆلی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزانی سویسری ڕیمۆ فریلهر گۆڵی به‌رامبه‌ری ئه‌تلانتای له خوله‌كی چلویه‌ك به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حهفتاویهكیشدا، هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی ئهركادیوز میلیك به‌ربه‌ستی به‌رگریكاران و گۆڵپارێزی ئاتالانتای بڕی و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری تۆماركرد‌و جارێكی دیكه ناپۆلی پێشكه‌وت، به‌ڵام ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش تا كۆتایی به‌رده‌وام نه‌بوو و له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شدا، جۆسیپ ئیلیشیچ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری ئه‌تلانتای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌تلانتا له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی ناپۆلیش له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته هه‌ژده خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.