یانه‌ی لیڤه‌رپول یاری لوتكه‌ی قۆناغی شازده‌ی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌رای به جیاوازی لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له یانه‌ی ئارسناڵی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی
یاریه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزو پڕ گۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو تیپ به‌خۆوه بینی و شه‌ش خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، شكوردان موستافی ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاری ئارسناڵ گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، پاشان لوكاس تۆرێرای ئۆرگوایی گۆڵی به‌رامبه‌ری ئارسناڵی له خوله‌كی نۆزده به‌ده‌ستهێنا
له خوله‌كه‌كانی بیستوشه‌ش و سیی و شه‌شیشدا، گابریێل مارتینیلی به‌ڕازیلی دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ گانارز تۆماركرد، دواتر جێمس میلنه‌ر گۆڵی دووه‌می لیڤه‌رپولی له خوله‌كی چلوسێ به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی له گێمی یه‌كه‌م كه‌مكرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی پهنجاوچواریشدا، یاریزان ئاینسلی مایتلاند نیلس گۆڵی چواره‌می ئارسناڵی تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه ئه‌لێكس ئۆكسیلد چامبه‌رلین گۆڵی سێیه‌می ڕێدزی له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شت به‌ده‌ستهێنا، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، هێرشبه‌ری به‌لجیكی دیڤۆك ئۆریگی گۆڵی چواره‌م و به‌رامبه‌ری لیڤه‌رپولی تۆماركرد
له خوله‌كی حه‌فتاشدا، یاریزان جۆسێف ویلۆك گۆڵی پێنجه‌می ئارسناڵی به‌ده‌ستهێنا، له بهرامبهریشداو له پێنجه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاری، دیڤۆك ئۆریگی گۆڵی پێنجه‌م و به‌رامبه‌ری لیڤه‌رپولی تۆماركرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوای ته‌واوبوونی هه‌ردوو كاتی یاسایی و زیادكراو به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به پێنج گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه جێبه‌جێ كرا‌و له‌ئه‌نجامدا، لیڤه‌رپول به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی هه‌شت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.