له قۆناغی شازده‌ی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌راو له دووه‌م یاری لوتكه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی چێڵسی میوانداری برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، مان یونایتد به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان ماركۆس ڕاشفۆرد به لێدانی سزا تۆماری كرد، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستویه‌كیشدا، هێرشبه‌ری به‌لجیكی میشی باچوای گۆڵی به‌رامبه‌ری بلوزی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان ڕاشفۆرد گۆڵی دووه‌می خۆی و مان یونایتدی له خوله‌كی حه‌فتاوسێ به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌راو چێڵسیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.